هه‌ولێر
ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری داخستنی سنوورن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و داواكه‌یان دایه په‌رله‌مان.
نه‌جیبه عومه‌ر هاوسه‌رۆكی (پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانPÇDK) تێڕوانینی حیزبه‌كه‌یانی خسته‌ڕوو و بۆ (AA) گوتی "داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین رێبگرن له‌لێشاوی كۆچ و ره‌وی رۆژئاوای كوردستان، ئێمه پێمان باشه ئه‌و كۆمه‌ك و هاریكارییه‌ی بۆیان ده‌كرێته‌وه له‌ناوچه‌كانی خۆیان پێشكه‌شیان بكرێ نه‌ك به‌و جۆره وڵاتی خۆیان به‌جێ بهێڵن".
ئه‌و كه‌سانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا لایه‌نگرانی هه‌ریه‌كه له‌حیزبه‌كانی ( پارتی ئاشتی و دیموكراتیBDP، پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانPÇDK، پارتی یه‌كێتی دیموكراتیPYD).
ئه‌وان هه‌روه‌ها داوایانكرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگری بكات له‌چوونی گه‌نجانی كوردستان بۆ سوریا تا تێكه‌ڵی چه‌كداره ئیسلامییه‌كان ببن و به‌شداریی شه‌ڕ بكه‌ن له‌دژی كورد له‌سوریا.
پێشتر لایه‌نه كوردییه‌كان دژی داخستنی سنووری به‌ڕووی كورده‌كانی سوریا، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خوازیاربوون هه‌رچی زووتره بكرێته‌وه.