Zana Natık Kerem
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئەبو زەبی ــ AA
جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئالنهەیان پێشوازی لە سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئیمارات لەگەڵ ژمارەیەك بابەت كە جێگەی بایەخ و گرنگ بوون، تاوتوێ كران.
لای خۆیەوە محەمەد بن زاید ئالنهەیان گرنگی سەقامگیری و گەشەكردنی عێراقی دووپات كردەوە و هیوای خواست كە عێراق رۆڵی خۆی لە گۆڕەپانی عەرەبیدا بگیرێت كە ببێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری جیهانی عەرەبی.
جێنیشنی ئەبو زەبی جەختی لەسەر وەلاوەنانی جیابوونە و دابەشبوون كردەوە و گوتی: "ئەزموونەكان فێركردووین كە هەمیشە بە عەرەب و موسوڵمان داوای وەلاوەنانی جیابوونە و دابەشبوون بكەین".
لە بەرامبەردا، موقتەدا سەدر دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی عێراقی بۆ محەمەد بن زاید ئەلنهەیان خستەڕوو.
دوێنێ یەكشەممە، موقتەدا سەدر لەسەر داوایەكی فەرمی كە لە لایەن حكوومەتی ئیمارات ئاراستەی كردبوو بەسەردانێك گەیشتە ئەو وڵاتە.