Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
تاران – AA
ده‌نگۆی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی؛ ره‌تكرایه‌وه.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌حمود وه‌زیری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه روحانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زه‌ریف-ی په‌سه‌ند كردووه دوورن له راستییه‌وه.
زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە کە ناتوانێت له ئەرکەکەی بەردەوام بێت و رایگەیاندووه "سوپاسی گه‌لی خۆشه‌ویست و ئازای ئێران و كاربه‌ده‌سته ئازیزه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نهزاكهتهی له میانی ٤٧ مانگی رابردوودا نیشانیان دا. له ناخی دڵه‌وه داوای لێبوردن دەکەم له هه‌ر ئه‌ركێك كه نه‌متوانیبێت به‌جێی بگه‌یه‌نم یان هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك. بمێنن بە خۆشی".
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف-ی پشتڕاستكردۆته‌وه.