سلێمانی
پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو AA لەشاری سلێمانی لەبارەی دەنگدانی گشتی پەرلەمانی کوردستانەوە باس لەچۆنێتی بەڕێوەچونی پرۆسەکە لەو شارەکە دەکا" لەسنوری پارێزگای سلێمانی ١ ملیۆن و ١٣٧ ھەزارو ٩٠١ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، بڕیار بوو پرۆسەکە لەسەعات ٠٧:٠٠ دەست پێبکات، بەڵام بەھۆی کێشەی مۆری ئەلیکترۆنییەوە لەھەندێک بنکەدا دەستپێکردنی دەنگدان دواکەوت".
لەبنکەی جەمال تاھیر لەسلێمانی کەپەیامنێری AA لەکاتی دەستپێکردنی دەنگدان ئامادەبوو ، دەنگدان بۆ ماوەی ٢٥ دەقیقە دواکەوت، بەڕێوەبەری بنکەکەش بۆ نەشارەزایی کارمەندانی بنکەکە لەئامێری مۆری ئەلیکترۆنی گەڕاندەوە.
لەبارەی ڕێژەی دەنگدەرانەوە، لەگەڕەکە (ڕاقییەکان)ی سلێمانی لەسەرەتاوە ژمارەیەکی کەم ئامادەی پرۆسەکەن و پێشبینی دەکرێت دواتر ھاووڵاتیان ڕوو لەو بنکانە بکەن، بەڵام گەڕەکە کۆنەکان(شەعبییەکان)ڕێژەی دەنگدان و جۆش و خرۆشییان بۆ پرۆسەکە زیاترە.
لەلای خۆیانەوە ڕۆژنامەنوسان نیگەرانن لەکۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، ئەوەش بەھۆی ڕێگری و دانانی تەنھا دوو بنکەوە لەشاری سلێمانی بۆ ڕوماڵکردنی دەنگدان ، کەئەوەش بەلای ڕۆژنامەنوسانەوە ڕێگرییەو ناتوانن ڕوماڵی تەواوی پرۆسەکە بکەن.
ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی لەھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد بۆ پەرلەمانی کوردستان، تێیدا دوو ملیۆن و ٨١٨ ھەزار و٦٩٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.