Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەگەڵ میدیاکارانی ئەنقەرە دیدارێکی ئەنجام دا.
دەولەت باخچەلی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ساڵی ٢٠١٩ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە مه‌هه‌په كاندیدی نابێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په نابێته كاندید بۆ پۆستی سهركۆمار و گوتیشی: "مەهەپە لە هەڵبژاردنی سەرکۆمارییدا، بە رۆحییەتی یەنیکاپی-ەوە جموجۆڵ دەکات و بڕیاری پشتگیریکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەدات".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەبارەی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٩ گوتی: "وه‌ك مه‌هه‌په ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆمارمان كاك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-دا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان نه‌بووه له‌باره‌ی بابه‌تی هاوپه‌یمانی و داهاتووی سیاسه‌ت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی لای رای گشتیی مشت‌ومڕ ده‌كرێن بووه‌ته رۆژه‌ڤی به‌ڕێز سهركۆمار یان رۆژه‌ڤی ئێمه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتوودا ویست هه‌بێت و داواكاری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌وا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا ئێمه بۆچوونمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی باوه‌ڕمان پێیان هه‌یه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌توانین به‌رپرسیاریەتی سه‌ر شانمان به‌جێ بگه‌یه‌نین له رووی گه‌یشتنی توركیا به ره‌وشێكی سه‌قامگیر".
دەولەت باخچەلی لەبارەی هاوپەیمانی سیاسییەوە گوتی: "ئەگەر قسە لەبارەی هاوپەیمانێتییەکەوە بکرێت، دەبێت یاسایی بێت. ئەوەی دەرفەتی یاساییبوونی ئەمەش دەڕەخسێنێت ئەوەیە یاسای وەک یاسای گونجاو، یاسای هەڵبژاردن و سیستەمی سیاسی لە میانی پڕۆسەی جێبەجێکردنی سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریدا دەربکرێت. ئەو کات پێویستە ماددەی وا دابندرێت بۆ دەرفەتی هاوپەیمانی پارتە سیاسییەکان و چۆنیەتی هێنانەدی ئەو هاوپەیمانیەتییە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە مەهەپە، ئەگەر هاوپەیمانی دروست بوو بە هاوپەیمانی، ئەگەر نەبوو، لەنێو پارتەکەدا خۆی دەچێتە نێو هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە.
دەولەت باخچەلی لە بارەی مشتومڕەکانی بەربەستی هەڵبژاردن گوتی: "وەک بڵێی ئەو پارتە نوێیەی ١٥رۆژە دامەزراوە بەربەست تێدەپەڕێنێت، لەوانەشە وابێت. لە داهاتوودا چەند پێکهاتەیەکی سیاسی بەربەست تێدەپەڕێنن، بەڵام راڤەیەکی هەڵەی وەک ئەوەی بگوترێت مەهەپە بەربەست تێناپەڕێنێت ناحەقییە. مەهەپە کێشەی بەربەستی نییە".