Cüneyt Ateş
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لە گوتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
باخچەلی باسی لەوەکرد کە ژنە پۆلیسە کوژراوەکان لەجیاتی ئەوەی خۆیان بڕازێننەوە دژی پیلانگێڕی وەستاونەتەوە و گوتی: ''ئەوان ئەو بێ شەرەفانەیان کرد بە پەند کە تەنورەکانیان لە قەندیل بۆ دەدوورن و دەیهێنن لەناو شارەکان لەبەری دەکەن، من شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەم و دوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ هەموویان دەکەم''.
دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوەکرد ''ئەو چاڵی پیلانگێڕییەی تیرۆریستان هەڵیانکەندووە، لە کۆتاییدا خۆیان و ئاواتەکانیانی تێدا دەنێژرێت'' و باسی لەوەیش کرد کە "لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە ٥٨٩ رۆڵەی ئەم نیشتمانە شەهید بوون. پەکەکە دوژمنی تورک بوون، ئایین، ئاڵا و نیشتمانە، هەربۆیە پیویستە لە رەگەوە لەناوببرێن''.
سەرۆکی گشتیی مەهەمە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و گوتی:
''حکوومەت با کەڵکەڵەی ئەوەی کۆببێتەوە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی یان دووبارە ناپاکیی پرۆسەی چارەسەری دەست پێ بکاتەوە، نەکەوێتە سەری. دوای ئەوەی کە داودئۆغڵو بووە سەرۆکوەزیرەانی پێشوو، بانگەشەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تێیدا باس لەوەدەکرا ویستوویەتی لەگەڵ پەکەکەدا بکەوێتە پەیوەندییەوە. بەتایبەت لە نەورۆزی رابردوودا نێوەندگیرەکانی نێوان ئاکەپە و پەکەکە کەوتوونەتە جووڵە و پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی یوکسەکۆڤا، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی مامناوەند دراوە''.
''ئەگەر ئەم بانگەشانە، بەمەبەستی لەکەدارکردنی ناوبانگی سیاسی بەڕێز داودئۆغڵو نەبێت، ئەگەر ئاکەپە و پەکەکە لەئێستادا بەشێوەیەک لە شێوەکان لە پەیوەندیدا بن، با ئەوە بزانرێت کە هیچ کەسێک لەم ناپاکییە ناتوانێت دەربازی ببێت. ئێمە گومانمان لەوە هەیە کە ئاکەپە و پەکەکە لەهەوڵی ئەوەدابن بەدوای دەرفەتێکدا بۆ دانیشتن بگەڕێن و بیانووی بۆ بدۆزنەوە. گوتەکانی سەرۆکوەزیران کە مەبەستی پەکەکە بوو، رایگەیاند 'داوای کۆبوونەوەیان لێکردین، قبووڵمان نەکرد' بووەتە جێگەی بایەخی زۆری ئێمە. ئەگەر ئەم گومانانەمان راست دەرچێت و بزانین کە بە دزییەوە کۆبوونەتەوە، ئەم نیشتمانەیان لێ تەنگ دەنگ دەکەین و دونیایان بەسەردا دەڕوخێنین''.
دەوڵەت باخچەلی گوتیشی: ''پرۆسەکە کۆتایی هاتووە و لەچاڵ نراوە. پرۆسەی ناشتنی یاداشتەکانی ناپاکی کۆتایی هاتووە'' و رایگەیاند:
''لانیکەم دەمانەوێت بەوەی کە دەگوترێت باوەڕبکەین. لەکاتێدا بەڕێز ئەردۆغان باس لەوەدەکات کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو پێداگریی و سووربوونێکەوە بەردەوام دەبێت، سەرۆکوەزیرانیش لەبەر ئەوەی کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە، هەمان بۆچوون دووبارە دەکاتەوە. بەمەبەستی پاراستنی خاک و وەستاندنی شەهیدبوونی رۆڵەکانمان پێویستە پەکەکە لەناوببرێت''.