ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشتر ناكۆكیی سوننه و شیعه به‌رده‌وام بێت داعشێكی تر دروست ده‌بێته‌وه.
- "پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان زه‌حمه‌ت بووه"
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشک ده‌خاته سه‌ر بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ به‌دیاریكراوی كه چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه له‌و شاره.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو باس له شه‌ڕی ئێستای مووسڵ ده‌كات و دەڵێت "ئێستا له به‌شێكی شاری مووسڵ شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه نیوه‌ی شاره‌كه‌یان هێشتا به‌ده‌سته‌وه‌یه، پێموایه تا مانگێك یان زیاتر شەڕەکە یه‌كلایی ببێته‌وه و شاره‌كه له‌داعش پاك بكرێته‌وه".
هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت "بێگومان پێش ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌ین نه‌خشه‌ی سیاسی و ئیداری مووسڵ له‌دوای رزگاركردنی چۆن ده‌بێت، ده‌بێت بزانیین كه بۆچی خه‌ڵكی مووسڵ خۆیان راده‌ستی ئه‌و رێکخراوە تیرۆریستییه كرد بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مان چۆنن و چارەنووسی خۆیان چی بەسەردێت، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی سێگۆشه‌ی سوننی به‌گشتی خۆی راده‌ستی ئه‌و هێزه چه‌ته تیرۆریستییه بكه‌ن، به‌بۆچوونی من ئه‌و هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناتەبایی و دید و بۆچوونه ناته‌ندروسته‌ی له نێوان شیعه و سوننه هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر، له‌ساڵی 2003ه‌وه سوننه و شیعه رێككنهكهوتن پێكه‌وه بژیین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانییان و ناوچه‌كه‌ش فەراهەم بکەن".
ناوبراو گوتیشی: "بۆیه سوود وه‌رگرتنی قاعیده و پاشماوه‌كانی سه‌دام كه به‌یعه‌تییان به قاعیده دا و له‌گه‌ڵ زۆرترین كاولكاریی بوون پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ساڵی 2003، ئیدی دواجار داعش له ئه‌نجامی پاشماوه‌كانی ئه‌وان دروست بوو و، وایكرد عێراق بگات به‌م چاره‌نووسه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌داخه‌وه له‌دوای 2003ه‌وه سوننه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و پڕۆسه‌ی سیاسیی كرد و بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسهتهشی كه له به‌غداوه به‌رامبه‌ریان په‌یڕه‌و ده‌كرا ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێ كه‌وته‌وه".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی مووسڵ له‌دوای شه‌ڕی داعش، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ڵێت "ئێستا نه‌خشه‌یه‌كی سیاسیی روون نییه بۆ عێراقی دوای داعش، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نییه بۆ دوای مووسڵ، راسته عه‌ممار حه‌كیم پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه و هێنای بۆ هەرێمی كوردستان و خستییه به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام تێبینی زۆری له‌سه‌ره و كه‌موكورتی تێدایە، به‌ڵام به‌گشتی له عێراقدا نه‌خشه‌ی روون نییه، كوردیش نه‌خشه‌رێگه‌ی نییه، نه‌خشه رێگه‌ی مووسڵ نابێت وه‌كو رابردوو بێت، ئه‌م شاره كولتووری تێكشكێنرا و هه‌رچی شوێنه پیرۆزییه‌كانی هه‌بوو خاپوور کرا، پێكهاته‌كانی سته‌مییان لێكرا، بۆیه پێكه‌وه‌ژیان به‌شێوه‌ی رابردوو ناكرێت و پێكهوهژیانییان زه‌حمه‌ت بووه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتیشی "ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 كه به‌پراكتیك هێزی پێشمه‌رگه‌یان تێدایه پێمانوایه و باشترین چاره‌سه‌ریش گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌جددی پێكه‌وه‌ژیان زه‌حمه‌ت بووه له نه‌ینه‌وا، كێشه‌ی تر له‌م پارێزگایه به نموونه ته‌له‌عفه‌ره كه شیعه‌نشین بووه، به‌هۆی ئه‌و كاولكاریی و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌و شارۆچكه‌یه كرا له ته‌له‌عفه‌ر جارێكی دیکە سوننه و شیعه پێكهوهناژیین".
- "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌یه بكرێت به هه‌رێمێک و چه‌ند پارێزگایه‌كی لێ دروست بكرێت"
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌وباره‌یه‌وه دەڵیت "پرۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌ک له شێخان و شنگال و زومار كه زۆرینه‌ی دانیشتوانەکەی كوردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش باشترین رێگه‌یه‌كه بۆ خه‌ڵكی ناوچەکهش، چونكه خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره جارێكی تر متمانه‌ی بهوانەی دیکە نه‌ماوه كه دراوسێی بوون و غه‌دریان لێ كردن".
ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی پێیوایه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی نه‌ینه‌وا له‌دوای داعش بەهەرێمکردنی ئەو پارێزگایەیە له‌و هه‌رێمه چه‌ند پارێزگایه‌كی نوێ دروست بكرێن، له‌وباره‌یه‌وه دەڵێت "پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌دوای داعش ده‌كرێت له‌شێوه‌ی هه‌رێمێک بێت كه له‌نێویدا چه‌ند پارێزگایه‌ک هه‌بێت و دروست بكرێت وه‌كو پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌نموونه، ناكرێت وه‌كو رابردوو پێكه‌وه بژیین و له‌گه‌ڵ دراوسێكانییان كه سته‌مییان لێ‌كرد، بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه نه‌بوون ژیانییان به‌ده‌ستی عه‌قڵییه‌تی توندڕه‌وه به‌ناوی ته‌كفیری و جیهاده‌وه ویسترا قڕ بكرێن".
هەرێم کەمال ئاغا ده‌شڵێت "به‌بۆچوونی من ئه‌مه باشترین نه‌خشه‌رێگایه كه نه‌ینه‌وا بكرێت به‌هه‌رێم و له‌نێویشدا چه‌ند پارێزگایه‌ک هه‌بن و ئه‌و پارێزگایانه‌ش له‌سه‌ر بنەمای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیش بن".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی مووسڵ و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌رگری ده‌كه‌ن ده‌ڵێت "شه‌ڕی ئه‌وبه‌ری مووسڵ به‌هۆی واقیعی گه‌ڕه‌كه‌كان و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی خانووه‌كان كه‌مێك قورستره، شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان خۆی قورسه، ئینجا ئه‌گه‌ر خانووه‌كان بەو شیوەیە بن قورسترە، به‌ڵام داعش وره‌ی نه‌ماوه و به‌شی هه‌ره زۆری سهركردهكانییان كوژراون و هه‌ڵاتوون، ئه‌وانه‌شی ماون ژماره‌یان زۆر نیین، ره‌نگه له ده‌وروبه‌ری 500 كه‌سێك بن و ئه‌وانه‌شی كه له هێڵی به‌رگریی یه‌كه‌می داعش بوون به زۆری له‌لای چه‌پ كوژران و هه‌ڵاتن، ئێستا سوپای عێراق له هێرش و پێشڕه‌ویی باشدایه، هێڵی به‌رگریی داعش تێكشكێنراوه و سوپای عێراق شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان كرد، زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌یان كرد، شه‌ڕێكی قورس و زیانییان زۆر كه‌م بوو به‌تایبه‌ت له مه‌ده‌نییه‌كان و زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی نه‌كوژرێت خۆیان كردووه‌ته قوربانی".
ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ڵێت "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌نێوان ناوچه‌كاندا هاتوچۆ ده‌كات، تاوانبارێكی گه‌وره‌یه و بووه‌ته هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س، ئێستا گونجاوترین شوێن بۆ ئه‌و شارۆچكه‌ی قائیمه و ره‌نگه له‌وێ بێت كه قسه له‌سه‌ر پێكانیشی هه‌یه، قائیم پێشتر سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌شی لێ بوو، قائیم شوێنێكه بۆ توندڕه‌وان و هه‌روه‌ها له‌رووی جوگرافیشه‌وه گونجاوه بۆ ئه‌و".
- "رێگری له چوونه‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان بۆ مووسڵ نییه"
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان بۆ نێو شاری مووسڵ و كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانییان ده‌كات. ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ قه‌ده‌غه‌یه‌ك له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌كان هه‌بێت و ده‌ڵێت "به‌ری راستی مووسڵ هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ئارام نییه، به‌فه‌رمی رێگری له چوونه‌وه‌ی حزبه‌كان بۆ نێو شاره‌كه نییه، به‌ڵام حاڵه‌تی شه‌ڕه و لێدوانی لەو شیوەیەش ده‌بێت كه گوایه قه‌ده‌غه‌كرابێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بڕیاری وا ده‌دات ئه‌گه‌ر شتێكی له‌وباره‌یه‌وه له‌ئارادا بێت. له‌رووی ئه‌منییه‌وه ئێستا گونجاو نییه بۆ ئێمه وه‌كو یه‌كێتی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مووسڵ،ئەوە جگه لەوەی باڵهخانهكهشمان كه گونجاو نییه، وێران بووه. بۆیه تا مووسڵ به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ نه‌كرێته‌وه ناگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت رێگری له هیچ حزبێك بكرێت".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه باش بوو چه‌ند هێزێكی دیاریكراو به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ‌یان نه‌كرد و گوتیشی: "ده‌كرێت ئه‌و هێزانه‌ی له نه‌ینه‌وا هه‌ن بكرێن به‌به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق و ئه‌و كێشانه‌ش نامێنێت".
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه چه‌كداره‌كانیش كه ده‌یان هێزی چه‌كدار له‌سه‌ر خاكی نه‌ینه‌وا هه‌یه هه‌رێم كه‌مال ئاغا دەڵیت "بێ رێككه‌وتنی سیاسیی به‌رده‌وامبوونی دۆخی مووسڵ به‌و شێوه‌ی پێشتر كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت، ئه‌و پێكدادانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له نزیك شنگال ده‌ریخست كه بوونی هێزه جیاوازه‌كان مه‌ترسیین بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئایندهی مووسڵ پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسی و ئاشته‌وایی سیاسی هه‌یه".
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتیشی "كه‌وتنی مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیکەش له پێشتردا له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هۆكار بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه چارسەر بکرێن ئه‌وا عێراق به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و ناكۆكیی پێكهاته‌كان درێژه‌ی هه‌بێت ره‌نگه له‌داهاتوودا داعشێكی له‌مه‌ی ئێستا خراپتر دروست ببێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

