Mustafa Güçlü
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌ر بینای گومرك له شارۆچكه‌ی گرێ سپیی سه‌ربه پارێزگای ره‌ققای سووریا، كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌وه هه‌ڵكراوه، له شوێنی خۆیدایه و دانه‌گیراوه.
ئاڵاكه كه ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له‌سه‌ر بینای گومركی شارۆچكه‌ی گرێ سپی هه‌ڵكراوه، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پهیهدایه له سووریا، له شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهی ئورفاوه به روونی ده‌بینرێت.
ئه‌و ئاڵایانه‌ی ئه‌مریكا كه پێشتر له‌سه‌ر سێ بینای هه‌ڵكرابوون كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌یان تێدابوو، هه‌موویان داگیراون.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه، باس لهوهدهكهن چه‌كدارانی په‌یه‌ده ئاڵای ئه‌مریكا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنن.