Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی هه‌ماهه‌نگیكاری نوێی میانماری سپارد بە نوت ئۆستبی نه‌رویجی.
لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی میانمار له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوت ئۆستبی نه‌رویجی كرده هه‌ماهه‌نگیكاری میانمار به شێوه‌یه‌كی كاتی، دووباره به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكاری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م وڵاته دانراوه. ئۆستبی له یەکی تشرینی دووه‌مه‌وه تا راگه‌یه‌نراوی دووه‌م ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه‌ده‌بات".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئۆستبی له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان، مافه‌كانی مرۆڤ و كاروباری مرۆیی‌دا ئه‌زموونی له 17 وڵات‌دا هه‌یه و، وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 11 وڵات ئه‌ركی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها هاتووه "له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئۆستبی له ئه‌فغانستان، مالیزیا، دوورگه‌كانی ماڵدیڤ، كازاخستان، پاكستان و ناوه‌نده‌كانی كۆپنهاگن و نیویۆرك كاری كردووه".