Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، لەمیانی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کوێت، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەیدا کۆبووەتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتە عەرەبییەکان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.
دواتر چاوشئۆغڵو بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ئەنقەرە، کوێتی جێهێشتووە.
دوێنێ وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە هاوەڵی وەزیری ئابووریی ئەو وڵاتە، نیهاد زەیبەکچی، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەی کەنداو، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە قەتەر.