Zafer Fatih Beyaz
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی چه‌كدارانی په‌یه‌ده له‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی ده‌یانویست له جه‌رابلوسه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی شیوك، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان وه‌رگیراوه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌یه‌ده به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له گوندی شیوك و ده‌وروبه‌ری جێگیربوون، نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتیی سووریی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ره‌و جه‌رابلوس كۆچیان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش له ناوچه‌كه‌دا نه‌ما، خه‌ڵكه سڤیله‌كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كه‌یان رێكخست.
نزیكه‌ی 100 گوندنشینی گوندی شیوك كه ژن و منداڵیشیان له‌گه‌لدابوو، رێپێوانێكیان به‌ره‌و پردی شیوك له‌سه‌ر ئاوی فورات ئه‌نجامدا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه رووخێنرابوو.
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی په‌یه‌ده له خه‌ڵكی سڤیلی گونده‌كه‌دا كه ئاڵای سوپای سووریای ئازاد و توركیایان هه‌ڵگرتبوو، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
راگه‌یه‌نرا برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی جه‌رابلوس چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.