Kasım İleri
23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌و گه‌نده‌ڵییانه دا كه به‌رپرسانی ئێرانی تێوه‌گلاون و گوتی: "ئاستی گه‌نده‌ڵی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی سه‌ركرده‌كان، نیشانی ده‌دات ئێران له لایه‌ن مافیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت زیاتر له‌وه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌تێكه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت".
له میانی پانێڵێكدا كه له‌ژێر ناونیشانی "پشتگیریی ده‌نگی ئێرانییه‌كان" له كتێبخانه‌ی رۆناڵد ریگن له كالیفۆرنیا رێكخرابوو، پۆمپیۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد.
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پشتگیریی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی رژێم ده‌كات له ئێران و گوتی: "حكوومه‌تی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌مان خه‌ونی هه‌یه بۆ گه‌لی ئێران. به‌هه‌وڵه‌كانی ئێمه و یارمه‌تیی خواوه‌ند، ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رژێمی ئێران ئه‌گه‌ر به به‌كارهێنانی هێزیش بێت، ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و رژێم ماوه‌ی 40 ساڵه سیاسی و دیبلۆماتکاران و ئابووریناسه‌كانی لهوڕێیهدا به‌كارده‌هێنێت.
پۆمپیۆ گوتی: "پێموایه هه‌مووان هاوڕان كه رژێمی ئێران كابووسێكه بۆ گه‌لی ئێران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سێیه‌كی گه‌لی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن و گوتی: "ده‌كرا داهاتی نه‌وت كه دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیادكرا، بۆ گه‌ل برۆیشتایه. له‌جێی گه‌ل ئه‌و داهاته بۆ تیرۆریستان، دیكتاتۆر و چه‌كدارانی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت رۆیشتووه".
پۆمپیۆ به‌رپرسانی باڵای ئێرانی به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.