Sarmand Hameed
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، وڵاتەکەی لەپاڵ تورکیا هاوپەیمانی ناتۆی دەبێت، ئەمەش لە وەڵامی ئەنقەرەدا دێت بۆ هێرشەکانی رژێمی سووریا و رووسیا بۆسەر ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا.
مایک پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشی لەو سەربازانەی تورکیا کردووە کە لە هێرشەکەی دوێنی دووشەممە لە ئیدلب گیانیان لەدەستدا.
مایک پۆمپیۆ نووسیوویەتی: "پێویستە هێرشە بەردەوامەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا رابگیرێن. جێمس جیفری (نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا)م ناردووە بۆ تورکیا بۆ هەماهەنگی کردن لە هەنگاوەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی کە بووەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ راشیگەیاندووە: "لەپاڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتومان دەبین".