Hamit Hüseyin
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ھەولێر- AA
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکھاتبوون لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی فازل میرانی و هەر یەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی عزەدین بەرواری ، محمود محمد ، کاکەمین نەجار، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەحمەد کانی و دڵشاد شەھاب لە لایەن ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەلاحەددین محەممەد بەھائەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سعید علی عەبۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی جەماوەری هادی علی و ژمارەیەک لە کارگێرانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی ئەو حزبە پێشوازییان لێکرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بنەمای دەستپێشخەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و لەسەر راسپاردەی مەکتەبی سیاسی بڕیاری داوە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بە تایبەت پارتەکانی بەشدار لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات، وەک راگەیەنراوە ئامانج لێی دەربازکردنی هەرێمی کوردستانە لەو قەیرانی سیاسیانەی کە تێی کەوتووە. بڕیارە دوای ئەو سەردانە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حزبە تورکمانیەکان بکات و راشگەیەنراوە کە ئەم شاندە سەردانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات .