Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
مۆسكۆ - AA
له په‌یامێکدا کە بەبۆنەی هاتنی سەر ساڵیدا کە بۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ناردووه، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاندووه کە مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگییه ناوچه‌یی و كولتوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا.
په‌یامی پیرۆزبایی پوتین به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆشكی كرملیندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا کە بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغانی ناردووە، پوتین ئاماژه‌ی به‌وه داوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-توركیا له ساڵی رابردوودا به‌وه نه‌وه‌ستاوه کە تەنها ئاسایی بێته‌وه، به‌ڵكو له چه‌ندین بواردا به‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات.
هه‌روه‌ها پوتین ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌سایه‌ی هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و رووسیادا، رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كراوه و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه،"له‌سایه‌ی ههنگاوهكانماندا هه‌لومه‌رجی پێویستمان بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی سیاسی له سووریا ره‌خساند. رووسیا ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگییه ناوچه‌یی و كولتوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا درێژه پێبدات".