Sangar Hamad Azeez
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
هەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونايتد و ئایاکس ئەمستردام گەیشتنە یاری کۆتایی یۆرۆلیگ.
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی سەڵتافیگۆی ئیسپانی بووەوە.
یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەکۆتاييهات و بە ئەنجامی چوون و هاتن شەیتانە سوورەکان بە ٢-١ خۆیان گەیاند یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.
بە هەمان شێوەش یانەی ئایاکس ئەمستردامی هۆڵەندی سەرەڕای دۆڕانی بە یانەی لیۆنی فەڕەنسی بە ئەنجامی ٣-١، لە یاری چوون و لە یاری هاتنەوەدا بە ئەنجامی ٤-٥ خۆی گەیاند یاری کۆتایی.
بڕیارە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆلیگ ٢٤ ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید لە یاریگای فرێندس ئارێنا بەڕێوەبچێت.