Mümin Altaş
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
ئولانباتۆر - AA
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كه ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به‌نێو خه‌ڵكیدا و گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی لێكهوتهوه، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی راوێژكاری ئه‌و وڵاته، ئه‌نگێلا مێركڵ كرد.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، یڵدرم به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی شاری مونستەری ئەڵمانیا كه ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به‌نێو خه‌ڵكیدا و گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی لێكهوتهوه، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی راوێژكاری ئه‌و وڵاته، ئه‌نگێلا مێركڵ كردووه و، سه‌ره‌خۆشی لێكردووه.