Haydar Karaalp
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
دەستەی حه‌شدی شه‌عبی كه به نزیكی له ئێران ناسراوه، داوای له لایەنگرانی كرد له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكشێنه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ''داوا له‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ین كه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه، له‌پێناو رێزگرتن له بانگه‌وازی حكوومه‌تی عێراق و پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه''.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌یشكراوه كه ئه‌و په‌یامه‌ی خه‌ڵكی گردبووه‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه له دوێنێوه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه، داویانه گه‌یشتووه‌ته شوێنی خۆی، هاوكات سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و ته‌واوی سه‌ركرده سیاسیی و رێبه‌ره ئاینییانه كراوه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان كه به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی نواندیان.
دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی كرد به‌شێوەیەکی خێرا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكشێنه‌وه.