Haydar Karaalp
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
بەغدا – AA
حکوومەتی عێراق بڕیاری سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانی تورکمانی لە نووسراوە فەرمییەکان لە پارێزگای کەرکووک دەرکرد.
بەپێی ئەو نووسراوەی کە لە سکرتارییەتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ پارێزگای کەرکووک نێردراوە، نووسراوە فەرمییەکانی شارەکە دەبێت تەنها بە زمانەکانی عەربی و کوردی بێت.
بڕیارەکە ناڕەزایەتی تورکمانەکانی شارەکەی لێکەوتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراقییەوە سەبارەت بەو بڕیارە دەرکراوە، ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەكه رەتدەکەنەوە کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگای کەرکووک نێردراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کراوە ئەو بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە.
هاوکات لەو راگەیەندراوەی کە لەلایهن فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو ئەو بڕیارەی کە زمانی تورکمانی لە کەرکووک پشتگوێ خستووە، پێچەوانەی دەستوورە و قبوڵ کراو نییە.
ههروهها داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە فەرمان بۆ "بەکارهێنانی زمانی تورکمانی لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکووک" دەربکات.