Zana Natık Kerem
11 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2024
ھەولێر ــ AA
بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق، فەرحان فەرتوسی ڕایگەیاند کە داھاتی بەندەرکانی عێراق بۆ مانگی شوبات، گەیشتووەتە ٦٥ ملیار دینار.
فەرحان فەرتوسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو، ھەناردەکردن و ھاوردەکردن لە بەندەرەکانی عێراق بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە.
باسی لەوەش کردووە لە مانگی شوباتدا، ٧٣ کەشتی کە کەلوپەلی ھاوردەیان ھەڵگرتبوو لە بەندەرەکانی عێراق، لەنگەریان گرتووە، لە کاتێکدا ١٢٠ کەشتی دیکە کە کەلوپەلی ھەناردەیان ھەڵگرتبوو لە بەندەرەکانی عێراق، جووڵەیان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە مانگی شوباتدا داھاتی بەندەرەکانی عێراق، ٦٥ ملیار دینار بووە.