Heman Hussein Yaseen
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ههولێر - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە.
لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن کە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکاندا چرکاندوویانە.
لە دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"دا، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئایدن مەعروف دەنگی بەچەند وێنەیەکدا.
لە کاتاگۆری هەواڵ، ئایدین مەعروف دەنگی بە فۆتۆیەکی هاکان بوراک دا کە کۆمەڵە خەڵکێک بە بەدەستگرتنی ئاڵای تورکیا لە ناو بەفری ناوچەی ترابزۆنی تورکیا، یادی شەڕی چاناککالەیان کردووەتەوە.
ئایدین مەعروف هەروەها لە کاتاگۆری ژیان، دەنگی بە وێنەیەک دا کە تێدا دوو قوتابی لە ناوچەی ئیدر، بە ناو بەفردا رێگەی قوتابخانە دەبڕن. ئەم وێنەیە لە لایەن حوسێن یڵدزەوە گیراوە.
لە کاتاگۆری وەرزش، فۆتۆی مستەفا یاڵچین سەرنجی ئایدین مەعروفی راکێشا کە یاری تۆپی پێی نێوان هەر دوو هەڵبژاردەی ژنانی فەڕەنسا و ئەمریکایە.
شایەنی باسە "فۆتۆکانی ساڵ" بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥١ فۆتۆی ھەڵبژێردراوە لەنێو ھەزارەھا فۆتۆ لە ھەریەک لە بەشەکانی "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان کە بە ژێرنووسی زمانی ئینگلیزی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.
فۆتۆکان لە لایەن سەرنووسەرانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەست نیشانکراون و فۆتۆی رووداو و پێشھاتە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکانی جیھانن.
بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان لە "فۆتۆکانی ساڵ" سەردانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" بکرێت، دەنگدان تا رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.