Heman Hussein Yaseen Yaseen
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
هه‌ولێر- AA
ئه‌مشه‌و، پێنجشه‌ممه، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری كه‌ركووكی هه‌ژاند و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش كوژراو و بریندار هه‌یه.
كاتژمێر ٩:٣٠ خوله‌كی ئه‌مشه‌و ٦ ته‌قینه‌وه شاری كه‌ركووكی هه‌ژاند كه دوو ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆمبی ده‌نگی بووه و دواتر چوار ته‌قینه‌وه‌ی دیكه ناوه‌ڕاست و خوارووی كه‌ركووك روویانداوه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی قودس كه نزیكه به رێگای سه‌ره‌كی به‌غدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، شه‌ش كوژراو و ١٨ بریندار هه‌بووه و تا ئێستاش به‌هۆی بارودۆخه‌كه به‌شێكی زۆری رێگاكانی ناو شاری كه‌ركووك داخراون.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاندووه كه شه‌ش بۆمبی چێنراوه تهقیونهته و دوو بۆمبیش پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئەرشەد سالحی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی تەقینەوەکان، رایگەیاندووە کە بە پێی زانیارییەکان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەوڵی دزەکردنی ناو کەرکووک دەدەن