Muhammet İkbal Arslan,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه دوێنێ به دانانه‌وه‌ی بۆمب كرانه سه‌ر كه‌ركووك و هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه قێزه‌ونانه ده‌كه‌ین كه بۆ كردنه ئامانجی كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی فره‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ئاشتیدا ئه‌نجام درا. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی عێراقی دۆست و برا ده‌كه‌ین و له خوا داواكارین له قوربانیان خۆش بێ و بریندارانیش چاك ببنه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و جۆره هێرشه قێزه‌ونانه كاریگه‌ری ناكه‌نه سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئارامانهی خه‌ڵكی كه‌ركووك.