Rewa Mahmood Hasan
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
سلێمانی - AA
پۆلیسی سەیدسادق، دوو کەسی بەتۆمەتی هاککردن فەیسبووکی کەسێک و هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و وێنە کەسییەکانی دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمار كرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بەچەند جاریك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی، بۆیە لەماوەیەكی كورتدا، توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی-دا هاتووە ''لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه ، أ) ، (ه ، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٣١ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.