Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2025
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە هۆی قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە پەیامێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان، سەرۆکوەزیران بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکوومەت و گەلی تورکیا کردووە.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی جۆری C130 کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو تورکیا دەگەڕایەوە، لەسەر سنووری جۆرجیا-ئازەربایجان کەوتووەتە خوارەوە و بە هۆیەوە ٢٠ سەرنشینی شەهید بوون.