Sarmand Hameed
24 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر - AA
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی وێڕای سەرکۆنەکردنی ھێرشەکەی پاریس، ھاوکات داوای کرد کە ئەم ھێرشە نەبێتە پاساوێک بۆ پەنابردنە بەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی توندوتیژی.
سەفین دزەیی لەبارەی ئەو ھێرشەی چەکدارییەی کە لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرا و بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیووەیەتی "بە توندی ئیدانەی ھێرشەکەی پاریس دەکەم. بیر و نزاکانمان لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکانە و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم".
سەفین دزەیی جەختی لەوە کردووەرەوە کە ئەم ھێرشە نەبێتە پاساوێک بۆ پەنابردنە بەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی توندوتیژی و نووسیوویەتی "پێویستە ھێرشبەر و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن و ئەم ھێرشە نەبێتە پاساوێک بۆ پەنابردنە بەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی توندوتیژی".