Arif Yusuf
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
دوێنێ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانشتنێكی سەبارەت بە تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان ساز كرد ئەویش وەك هەوڵێك بۆ دەركردنی ژمارەگەلێک یاسای چاكسازی بۆ ئەوەی ئەو خۆپیشاندانەی كە لەسەرەتای مانگی رابردووەوە لە شاری بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن دابمركێندرێنەوە و داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكرێت.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە لە میانی دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها پڕۆژەیاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكراوە.
ئاماژەی بەوەیشكرد كە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی داهاتوودا درێژە دەدەن بە تاوتوێكردنی بەندەكانی نێو هەردوو پڕۆژە یاساكە بۆ ئەوەی بخرێنە دەنگدانەوە.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پڕۆژەیاسا نوێیەكەی هەڵبژاردنەكان، دەرفەت بۆ زۆرێك لە كەسان بێلایەن و قەوارە بچووكەكان دەرخەسێنێت بۆ ئەوەی ئەنجامی ئەرێنی لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ خۆیان بەدی بهێنن.
محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەشكرد پرۆژە یاساكە دابەشكردنی كورسییەكان بە هاوبەشی لە نێوان كورسی تاكەكان و لیستەكانی هەڵبژاردن لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی ژمارەیەك پارێزگا بەتایبەتیش ئەو پارێزگایانەی كە تا ئێستا ئاوارەكانی نەگەڕاونەتەوە و پێشتر لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە كۆنتڕۆڵكرابوون.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: "لەگەڵ ئەوەدام كە هەڵبژاردن تاكە كەسی بێت بۆ هەموو رۆڵەكانی گەلی عێراق لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەو تایبەتمەندییانەی كە هەندێك لە كێشە و گرفتەكان لە پارێزگاكان چارەسەر دەكەن".
خۆپیشاندەرانی عێراق لە پاڵ ژمارەیەك داواكاری هەروەها داوا دەكەن كە یاساكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێنەوە.