Zana Natık Kerem
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
بەغدا ــ AA
دادگای تاوانەکانی ناوەندی بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ ھاووڵاتییەکی دیکەی فەڕەنسی دەرکرد کە بە ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش تاوانبارکراوە.
ئەمە ھەشتەم ھاووڵاتی فەڕەنسییە کە بەتاوانی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش لە عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ دەربکرێت.
پێشتر دادگای تاوانەکانی بەغدا ھەر بەتاوانی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش، سزای لەسێدارەدانی بۆ حەوتی ھاووڵاتیی دیکەی فەڕەنسی دەرکردبوو.
سەرچاوەیەکی دادوەریی لە دادگای تاوانەکانی ناوەندی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە تاوانبارەکە ناوی فازل تاھر عوەیەدات-ە و تەمەنی ٣٢ ساڵە.
بە گوتەی سەرچاوەکە دوای ئەوەی تاوانبارەکە دانی نا بە ئەندامبوونی لە رێکخراوی داعش، دادگای تاوانەکانی بەغدا سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ دەرکردووە.
زاندراوە کە پشتبەستن بە ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانەکان بۆ ھەشت ھاووڵاتییە فەڕەنسییە دەرکراون.
راشگەیەندرا کە سزاکە بەراییە و و دەتواندرێت لە دادگای تێھەڵچوونەوە لە میانی ٣٠ رۆژدا لە رێکەوتی دەرکردنیدا، تانەی لێ بدرێت.
مانگێک لەمەوبەر ١٢ چەکداری داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسیین لە سووریاوە گواسترانەوە بۆ عێراق کە بە ئەندامبوون لە داعش تاوانبارکراون.