Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
دوو سەرچاوەی ئەمنی لە عێراق رایانگەیاند كە بەهۆی رێگریكردن لە خۆپیشاندەران بۆ هەڵكوتانەسەر باڵەخانەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا و ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، ٣٠ی خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەربەلا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد كە هێزە ئەمنییەكان رێگرییان كردووە لە خۆپیشاندەران كە هەوڵیان دەدا هەڵبكوتنەسەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا بۆ ئەوەی بیسوتێنن.
بە گوتەی سەرچاوەكە، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێنا، بۆ ئەوەی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن و بە هۆیەوە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هەردوولادا روویداوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەوە، پێنج خۆپیشاندەر برینداربوون.
لە پارێزگای بەسرە-ش سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە بە هۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە، ٢٥ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
سەرچاوەكە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیكردەوە كە سەدان خۆپیشاندەر لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە گردبوونەوە و هەوڵیاندا هەڵبكوتنەسەر باڵەخانەکە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكراوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد كە هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەكانی بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە كردووە و بەهۆیەوە ٢٥ خۆپیشاندەر برینداربوون.