Gülşen Topçu,Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە خۆپیشاندەران ئاگریان لە ماڵی سێ پەرلەمانتار لە قەزای شەترە سەربە پارێزگای زیقار باشووری عێراق بەرداوە.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە كرد كە خۆپیشاندەران ئاگریان لە ماڵی هەر سێی پەرلەمانتار، ناجی سەعیدی لە هاوپەیمانی سائیروون كە سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پاڵپشتی دەكات لەگەڵ مونا غورابی لە هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و زەینەب خەزرەجی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی لە قەزای شەتر بەرداوە.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە قەزای شەترە باكووری پارێزگای زیقار دژبە حكوومەت ئەنجام دەدرێت كە تا ئێستا بەردەوامە.
تا ئێستا لە ئەنجامی پێكھەڵپڕژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە، سێ خۆپیشاندەر كوژراون.