عێراق

لە عێراق کوژرانی حەوت تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا

- لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر حەشارگەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، حەوت تیرۆریست کوژران.

Zana Natık Kerem  | 23.06.2024 - نوێکردنەوە : 24.06.2024
لە عێراق کوژرانی حەوت تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا

Arbil

ھەولێر ــ AA

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی حەوت تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین، ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، حەشارگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە چیای پەلکانە سەربە قەزای خورماتوو ڕۆژھەڵاتی پار‌ێزگای سەڵاحەددین، بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەوت تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوورکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın