Sarmand Hameed
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
ههولێر-AA
رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کرد لە ماوەی ١٥ رۆژدا حکوومەت پێکبھێنن و رایگەیاند: "ئێمهش لە رەوتی سەدر و به سازان لهگهڵ سوننە و کورد لهنێو هاوپهیمانییهكه، دەنگتان پێدەدەین".
موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای راوێژ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە گەورەترین فراکسیۆن، دەڵێم: "لە پرۆسەی سیاسیی ئێستادا سێ لایەن ھەن کە بەشدارن و رۆڵیان ھەیە ئەوانیش 'ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشیمان' کە خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانییە و داوای حکوومەتی زۆینەی نیشتمانیی دەکات.. بەڵام بەھۆی بڕیاری دادگا و بوونی سێیەکی پەکخەرهوه، دواكهوتووه لە پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینە".
لایەنی دووەم بهپێی پهیامهكهی سەدر، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکانە کە داوای حکوومەتی تەوافوقی دەکات و سەدر رایگەیاندووە: "ماوەی ٤٠ رۆژ مۆڵەتمان پێدان، بەڵام شکستیان ھێنا لەپێكهێنانی حکوومەتی سازان".
لایەنی سێیەم، کە رێبەری رەوتی سەدر پەیامەکەی ئاراستە کردووە ئەندامە سەربەخۆکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و داوایان لێدەکات ھاوپەیمانییەک پێکبھێنن كه له ٤٠ پهرلهمانتار كهمتر نهبێت و دوور بێت له چوارچێوهی ههماههنگی كه "دهرفهتی خۆیان وهرگرتووه" و لە ماوەی ١٥ رۆژدا حکوومەت پێکبھێنن و دەڵێت: "داواتان لێدەکەم بێنە ریزی گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکھێنانی حکوومەتێكی سەربەخۆ کە دواتر وردەکارییەکانیتان پێ رادهگهیهندرێت، و ئێمهش لە رەوتی سەدر و به سازان لهگهڵ سوننە و کورد لهنێو هاوپهیمانییهكه، دەنگتان پێدەدەین".
موقتەدا سەدر جەختی لەوەشکردووەتەوه کە رەوتەکەی بەشداریی لەو حکوومەتەدا ناکات.
سەدر داوا لەو لایهنانهی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات كه "گومانی باشیان بەرامبەریان ھەیە" هاوپهیمانیی لەگهڵ رەوتەکەی بکەن و دەڵێت: "بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتییەوە، ئەوەش بەئامانجی کۆتاییھێنان بە چەقبەستووی سیاسیی".
ئەم پەیامەی رێبەری رەوتی سەدر لە کاتێکدایه وادهی ئەو ٤٠ رۆژە لهكۆتایی نزیك دەبێتەوه کە وەک مۆڵەت بۆ پێکھێنانی حکوومەت بە چوارچێوەی ھەماھەنگیی دابوو.