Hemn Baban
02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر-AA
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جینین هینیس بلاسخارت، نیگه‌رانیی زۆری خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه كه‌وتوونه‌ته‌وه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، و هاوكات داواشیكردووه گرژییه‌كان هێمن بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جینین هینیس بلاسخارت په‌ژاره‌ی خۆی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن و گرژیی خۆپیشاندانه‌كان.
بلاسخارت رایگه‌یاندووه "بۆ هه‌موو تاكێك هه‌یه به ئازادیی رای خۆی ده‌ربڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسادا هاتووه، هه‌روه‌ها داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌پێناو سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییان، پاراستنی یاسا، سیستم، موڵكی گشتی و تایبه‌تیش".