Haydar Karaalp
06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
سێ مووشەک ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کرا كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
تۆڕی میدیای ئاسایشی عێراق رایگه‌یاند له رێگای ئاراسته‌كردنی دوو مووشه‌كی كاتیۆشاوه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هیچ زیانێكی گیانی له هێرشه‌كه نه‌كه‌وتۆته‌وه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی، له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.