Yunus Kaymaz
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە سێیەم پاڵەوانێتی تێنسی گراند سڵامی ئەم وەرزە لە ویمبڵدن، یاریزانی پلە یەک لە رێزبەندی یاریزانانی تێنسی ئافرەتان لە جیھان، ئاشلی بارتیی ئوسترالی، بووە پاڵەوانی کێبڕکێکانی تاکە کەسی ئافرەتان.
پاڵەوانێتییەکە کە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت، لە یاری کۆتایی تاکە کەسی ئافرەتان، ئاشلی بارت رووبەرووی خاوەنی پلە ھەشت لە رێزبەندی یاریزانانی تێنسی ژنان کارۆلینا پلیسکۆڤای چیکی بوویەوە.
سێتی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٦ لە بەرژەوەندی بارتی کۆتایی ھات.
پلیسکۆڤا، سێتی دووەمی یارییەکەی بەھێز دەستپێکرد و توانی بە ئەنجامی ٧-٤ بیباتەوە و ئەنجامەکە یەکسان بکات.
لە سێتی سێیەم و کۆتاییدا، بارتی توانی بە ئەنجامی ٦-٣ بباتەوە و ئەنجامی یارییەکە بکات بە ٢-١ ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە.
بەمشێوەیە، ئاشلی بارتیی تەمەن ٢٥ ساڵان، توانی لە ژیانی وەرزشیدا ببێتە خاوەن دووم پاڵەوانێتی گراند سڵام و یەکەم یاریزانی ئافرەتی ئوسترالی کە لە ساڵی ١٩٨٠وە ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە.