Islam Doğru
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2021
نیویۆرک- AA
لە میانی پاڵەوانێتییەکانی تێنسی سەرزەوی "Grand Slam" کە لە شاری نیویۆرک رۆژهەڵاتی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، یاریزانی بەریتانی، ئێما رادوکانو نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنسی سەرزەوی لە تاکە کەسی ئافرەتان بەدەست هێنا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، ئێما رادوکانو-ی تەمەن ١٨ ساڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یاریزانی کەنەدی، لەیلا ئانی فێرناندێز-دا.
ئێما رادوکانو لە دوای ڤێرجینا واید کە لە ساڵی ١٩٧٧دا، نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنسی سەرزەوی لە تاکە کەسی ئافرەتان بەدەست هێنابوو، دووەم ئافرەتی بەریتانییە کە ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
بەم شێوەیەش ئێما رادوکانو، دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار دۆلار و لەیلا ئانی فێرناندێز، یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاریان وەک خەڵات وەرگرت.