Barış Seçkin
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
رۆما- AA
لە کۆتا یاریی جامی سوپەری ئیتاڵیادا، یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی یوڤێنتوسی بردەوە و توانی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.
یانەی ئینتەر میلانی پاڵەوانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی سێریا ئا، رووبەڕووی یانەی یوڤێنتوسی براوەی جامی ئیتاڵیا بووەوە.
لە خولەکی ٢٥ی یارییەکەدا، یاریزان ویستۆن ماککێنی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد.
یاریزان، لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی ٣٥دا، بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ یانەی ئینتەر تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
لە کاتی ئاسایی نیوەی دووەمی یارییەکەشدا، ئەنجامەکە گۆڕانی بەسەردا نەهات، بەڵام لە کاتی زیاد کراودا، یاریزان ئالێکسیس سانچێز لە خولەکی ١٢١دا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد و توانی یانەکەی بکاتە براوەی جامی سوپەری ئیتاڵیا.
ئەمەش جاری شەشەمە ئینتەر میلان، جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.