Burak Karacaoğlu,Mohamad Misto,Eşref Musa,Hemın Othman Mohammed
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات/ئیدلیب - AA
كه‌ریمی كۆرپه کە به هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه له‌ژێر ئابڵوقه‌ی رژێمدایه و بێ دایك كهوتووەوه و چاوی چه‌پی له‌ده‌ستداوە و خه‌ریكه چاوه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌ده‌ست ده‌دات.
باوكی كه‌ریمی كۆرپه، ئه‌بو محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆرپه‌كه‌ی به هۆی گه‌مارۆوه ناتوانێت چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت و به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنێكی زۆر له چاوی چه‌پیدا چاوی راستیشی دووچاری مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه ئه‌ویش له‌ده‌ست ده‌دات.
گوتیشی: "به پێی گوته‌ی پزیشك، ئه‌و هه‌وكردنه‌ی له‌چاوه له‌ده‌ستچووه‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستچوونی چاوه‌كه‌ی دیكه‌شی، به هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی له میانی هێرشه‌كه‌دا به‌ریكه‌وتووه ره‌نگه چاوه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌ده‌ست بدات".
ئه‌بو محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد كه ده‌رمانیان ده‌ست ناكه‌وێت و گوتی: "ده‌مه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات چاره‌سه‌ری كوڕه‌كه‌م بكه‌م".