Dlshad Saifaalddin Ahmed
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
سلێمانی ـ AA
قایمقامی چەمچەماڵ، رەمەک رەمەزان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاگرەکە ئەمشەو لە نێو ماڵێکدا لە گەڕەکی ئاسوودە ناوەندی شارەکە کەوتووەتەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گواستراونەتەوە".
رەمەک رەمەزان گوتیشی: "بەھۆی ئاگرەکەوە سێ منداڵی ماڵەکە کە تەمەنیان لە نێوان یەک تا پێنج ساڵان بووە گیانیان لەدەستداوە و دایکی منداڵەکانیش بەھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی".
قایمقامی چەمچەماڵ لە بارەی ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە ئاماژەی کرد بەوەی، دوای لێکۆڵینەوەی تیمەکان لە شوێنی روداوەکەوە، دەرکەوتووە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
ئەم روداوە دووەم روداوی ھاوشێوەیە لەماوەی ئەم دوو مانگەدا لە چەمچەماڵ روودەدات، دوای ئەوەی مانگی رابردوو بەھۆی شۆرتی کارەبا و کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا لەنێو شارەکە حەوت ئەندامی خێزانێکی ئاوارەی عەرەب گیانیان لەدەستدا.