Zana Natık Kerem
22 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
نەینەوا ــ AA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند کە ٧٥ تەرمی دیکەی لە ناوچەی مووسڵی کۆن ھەڵگرتووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەداوە، ھەڵمەتێکی بۆ ھەڵگرتنەوەی تەرمەکان لە ناوچەی شێخ ئیبراھیم، مزگەوتی مەسفی و ناوچەی قەلیعات لە مووسڵی کۆن ئەنجامداوە کە لە میاندا ٧٥ تەرمی ھەڵگرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا باسی لەوەشکردووە کە کارەکانی بەردەوامە لە پێناو تەواوکردنی ھەڵمەتەکانی ھەڵگرتنەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان لە مووسڵی کۆن.
ھەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندبوو کە دەستیکردووە بە ھەڵگرتنەوەی تەرمی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکانی بەشی راستی مووسڵ.