Ebru Şengül Cevrioğlu
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٦ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٧٧ دۆلار بەرزبووەوە و رۆژەکەشی بە ٧٦ دۆلار و ٨٥ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی سەدا ٠،٤٢ داشکانی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٢ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان، بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
لە بەرامبەریشدا بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا وای کردوە خواست لەسەر نەوت زیاد بکات و ئەمەش رێگرە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەشەوە دوێنێ تەقینەوەیەک لە پاڵاوگای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکا روویدا کە گەورەترین پاڵاوگەی ئەو وڵاتەیە، لە ئاکامدا چوار کارمەند بریندا بوون و بەرهەمهێنانی نەوتیش لە پاڵوگەکەدا وەستا، ئەمەش بووە هۆکارێکی دیکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.