Firdevs Yüksel
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٨ دۆلار و ٨٢ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٨ دۆلار و ٧١ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ١٠٧ دۆلار و ٤٥ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٧ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ١،٢٨ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک نەوت بووە ١٠٨ دۆلار و ٨٢ سەنت.
لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ١٠٨ دۆلار و ٢٥ سەنت، فرۆشرایە کڕیاران.
نیگەرانییەکان لە سەرچاوەکانی دابین کردنی سوتەمەنی بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ئەو پاکێجی سزایانەی دژ بە رووسیا ئامادەیان کردوە و قەدەغە کردنی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتەش لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی ئەندامی یەکێتییەکە لە گفتوگۆدان.
لە لایەکی دیکەشەوە، دابەزینی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا، نیگەرانییەکانی تایبەت بە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوتی زیاتر کردوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، بەرهەمی نەوتی رووسیا، بەهۆی هێواشبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دوای سەپاندنی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا، کەم بوونەوەی خواستی ناوخۆیی لەسەر سوتەمەنی و بەکارهێنانی رێژەیەکی کەمتری نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتەدا، لە مانگی نیساندا نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کرد.
بە هەمان شێوە چاوەڕوانییەکان لە زیادبوونی رێژەی سوو، نیگەرانییەکان لە هەڵئاوسان، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و بەردەوامی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، هۆکاری دیکەن بۆ دروستبوونی فشار لەسەر نرخی نەوت.