Abdullah Shukur
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکای کە بڕیارە سبەی شەممە بەمەستی تاوتوێکردنی قەیرانی ڤێنیزوێلا ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ سبەی شەممە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەستی تاوتوێکردنی قەیرانی ڤێنزوێلا دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "پۆمپیۆ بانگھێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەمەبەستی دستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە بناسێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، خوان گوایدۆ رایگەیاندبوو کە حکوومەتەکەی مادورۆ ناناسێت و خۆی بە سەرۆکی کاتی راگەیاندبوو.
چەند رۆژێک لەمەوبەر گرووپێکی سەربازی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵک کرد کە راپەڕن".
دوای رووداوەکەی ناوچەی کۆتیزای شارەکەش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و، ٢٧ سەربازی یاخی خۆیان رادەست کردبوو.
ھەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەرازیل، شیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوادیۆدا وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆندا خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا ناساندبوو.