Hatice Özdemir Tosun
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئانتالیا - AA
دوای ئەوەی لە دارستانێکی شارۆچکەی ئاکسەکی سەربە پارێزگای ئانتالیا ئاگر کەوتەوە، بەهۆی کاریگەری باوە ئاگرەکە بەرەو دارستانێکی شارۆچکەی ماناڤگات تەشەنەی کرد.
بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە خانووی چەند گەڕەکێکی هەردوو شارۆچکەکە چۆڵ کران.
قایمقامی شارۆچکەی ئاکسەکی، ڤۆڵکان هولور لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئاگرەکە نزیک کاتژمێر ٠٠:٣٠ دەستی پێ کردووە و گوتی:
"بەهۆی ئاگرەکەوە ١٣ کەس گیریان خواردبوو کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ١٢ کەسیان رزگار بکەن، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٢ ساڵ بەهۆی کاریگەری دوکەڵەکەوە گیانی لەدەستداوە".
لە ئێستاشدا لە زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.