Hüseyin Kanber,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئانتالیا – AA
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، گەشتیاران لەناو دەریا لە کەناراوەکانی کۆنیائاڵتی پارێزگای ئانتالیا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.
گەشتیاران هەوای گەرم و هەتاوی ئانتالیا بە دەرفەت دەزانن لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بۆ ئەوەی بچنە ناو دەریا یاخود خۆیان بدەنە بەر هەتاو.
گەشتیار سومەر ئێڕۆڵ ساری ئاماژەی بەوە دا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا کە بە خەبەر هاتووە پڕشنگی خۆری لە ئاسمانی شارەکەدا بینیووە و گوتی: "لە وەرزی زستاندا بەهای دەریا، هەتاو و کەناراوەکان باشتر دەردەکەوێت. لە قەدپاڵە بە بەفر داپۆشراوەکانی بەیداغڵار و چوونە ناو دەریا کاتێکی خۆشمان بەسەر برد".