Yunus İçen,Ramal Abdullah Mahmood
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئانتالیا – AA
هاووڵاتییان و گەشتیاران بەهۆی جیاوازی لە کەشوهەواکەیدا لە شارۆچکەی کەمەر سەر بە پارێزگای ئانتالیا لە هەمان رۆژی ئەم مانگەدا هەم لە دەریادا مەلە دەکەن و هەم لە بەرزاییەکان شەڕە بەفر دەکەن.
هاووڵاتییان و گەشتیاران لە رۆژێکدا کە پلەکانی گەرما لە ١٠ پلە و پلەکانی گەرمای دەریاش لە ١٨ پلەدا تۆمار کران لە شارۆچکەی کەمەر لە ناو دەریا مەلەیان کرد و وێڕای شەپۆلی سەرماوسۆڵەش توانیان لە کەناراوەکانی ئایئشغی خۆیان بدەنە بەر تیشکی خۆر.
هەروەها هاووڵاتییان و گەشتیاران لە چیای تاهتاڵی شارۆچکەکە کە بەرزاییەکەی دوو هەزار و ٣٦٥ مەترە بە شەڕە بەفر کاتێکی خۆشیان بەسەر برد. بە تەلەفریک چوونە لوتکەی چیاکە و لەوێوە دیمەن ناوازەکانی شارۆچکەی بەیداغڵاریان بینی.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی تەلەفریکی ئۆڵیمپۆس، فاتیح کۆیونجو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە پلەکانی گەرما لە لووتکەی چیای تاهتاڵی لە پێنج پلەدا تۆمار کران، گوتی: "لە زستاندا بە گشتی پێشوازی لە گەشتیارانی کۆریای باشوور، ئەورووپا، وڵاتانی عەرەبی و گەشتیارانی ناوخۆیی دەکەین. بەهۆی کەڵەکەنەبوونی بەفری زۆر لە چیای ئوڵوداغ دێنە ئێرە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ میوانەکانمان".