Kubilay Çelik,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی-دا كۆده‌بێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی په‌یوه‌ست به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی پێشنیازیكردووه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان رۆژی ٢٦ی ئاب ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد سبه‌ی له‌گه‌ڵ باخچه‌لی-دا كۆده‌بێته‌وه.