Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سه‌باره‌ت به مووشه‌کباران کردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی شه‌عیرات له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هێرشێکه وه‌ڵامێکی گونجاوه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ که رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجامیداوه.
ئیبراهیم کاڵن سه‌باره‌ت به مووشه‌کباران کردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی شه‌عیرات له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه.
کاڵن رایگه‌یاندووه "وای بۆ دەچین هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆسەر بنکەی سەربازی ئاسمانی شەعیرات لە حومس، وەڵامێکی ئەرێنی بوو لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگ که له‌لایه‌ن رژێمی بەشار ئەسەده‌وه ئه‌نجامدراوه".
باسی له‌وه‌شکردووه رووداوه‌کانی رۆژی 4ی نیسانی ئیدلب، جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی نیشاندایه‌وه که رژێمی خوێنڕێژی ئه‌سه‌د هه‌وڵه‌کانی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی و ئاگربه‌ستی ژێرپێ ناوه و نووسیویه‌تی:
''ئێمه وه‌ک تورکیا که میوانداریی له 3ملیۆن که‌سی هه‌ڵاتوو له‌و هێرشانه ده‌که‌ین، جارێکی دیکه ئه‌م هێرشه ئیدانه ده‌که‌ین''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راشیگه‌یاندووه: "هەنگاویکی گرنگە بۆ لەکارخستنی بنکەی سەربازیی ئاسمانی شەعیرات و بێدەنگ نەبوون لە بەرامبەر هێرشکردن و پێشل‌کردنی رێککەوتننەکان. بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە، پێویستە بەپەلە ناوچەی دژە فڕین و ناوچەی ئارام رابگەیەنرێنه. پێویسته به‌مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان نه قه‌یرانی مرۆیی له سووریا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێکه‌وه هه‌نگاوبنێن".