Kemal Karadağ,Özcan Yıldırım
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەنجامی ریفراندۆم لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا رایگەیاند خەڵكی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ئەسلی خۆیان و ئاماژەی بەوەدا کە لەسەرەتای دەستپێکی کاری سیاسیی‌دا چووەتە ئەو ناوچانە، کە خەڵکانی موحافەزەکار و تەندروستن.
لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ئەی نیوسدا، ئەردۆغان باسی لە چەندین پرسی رۆژەڤی ناوخۆی و دەرەکی تورکیا کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ئەنجامی ریفراندۆم لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا رایگەیاند خەڵكی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ئەسلی خۆیان و ئاماژەی بەوەدا کە لەسەرەتای دەستپێکی کاری سیاسیی‌دا چووەتە ئەو ناوچانە، کە خەڵکانی موحافەزەکار و تەندروستن.
ئەردۆغان گوتی: "بەڵام خەڵکی ناوچەکەمان، بەداخەوە لەرێی هەڕەشە و چەندین بارودۆخی ترەوە کە بۆیان دروست کرا، کات هەبوو دەکوژران، دەردەکران، دیموگرافی ناوچەکەیان گۆڕی".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌کرد له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا له باشووری رۆژهه‌ڵات ئۆپه‌راسیۆنی جددیی بۆ سه‌ر تیرۆر ده‌ستیپێکردووه و رایگه‌یاند: ''له‌ماوه‌ی 20 مانگی رابردوودا نزیکه‌ی 11 هه‌زار تیرۆریست کوژراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا له به‌ستله‌ر ده‌ره‌له‌ر 26 تیرۆریست کوژراون''.
راشیگه‌یاند: ''له‌و باره‌یه‌وه سوورین له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چونکه ئه‌و که‌سه‌ی که خۆشگوزه‌رانیی له گه‌ل تێکبدات ناکرێت به‌زه‌ییمان پێیدا بێته‌وه. چونکه ده‌بێت گه‌له‌که‌ی من له‌سه‌ر 780 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی نیشتمان به خۆشیی بژی''.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شکرد په‌که‌که به‌هاوکاریی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی دیکه، ناوچه‌که‌یان وێران کردووه و سووتاندوویانه و له‌ژێر ماڵه‌کانه‌وه تونێلیان لێداوه.
سه‌رکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌ئێستادا له‌رێگه‌ی وه‌رچه‌رخانی شارسازییه‌وه، دووباره ئه‌و ناوچانه بنیات ده‌نێنه‌وه و رایگه‌یاند: ''خوا یاربێت ئه‌و ناوچانه له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا زۆر جیاواز ده‌بێت و که شێوه‌ی نوێی وه‌رگرت، ئه‌و خوشک و برا کوردانه‌م که له‌وێوه هه‌ڵاتوون، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی خۆیان و له‌خۆشی و ئارامیدا له‌وێ درێژه به‌ژیانیان ده‌ده‌ن''.
ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە خەڵکی باشووری رۆژهەڵات لە پاڵ دەوڵەتدا دەبن و بە تووندی وەڵام دەدەنەوە کاتێک رێکخراوە تیرۆریستییەکان بخوازن زیان بەوان بگەیەنن و گوتی: "خەڵك ئەمە دەبینێت، هەر بۆیەشە دەنگەکان زۆر زیادی کرد لە باشووری رۆژهەڵات، بە قازانجی بەڵێ بوو. خوا یاربێت ئەمە بەو چەشنە بەردەوام دەبێت لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ ئەمە زۆر گرنگە، هەڵبەت دواتر هەڵبژاردنی تشرینی دووەم لە ٢٠١٩ دا، ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی خزمەتی باش بکرێن".