Abdullah Shukur
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
لەندەن - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، نورەدین جانیکلی لەبارەی فڕۆکەی جەنگی TF-X کە دەستکردی تورکیایە گوتی: "لە کەمترین ماوەدا گشت ھەنگاوەکان جێبەجێ دەکەین. ھیچ شتێک دوا ناکەوێت. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە لە ٢٠٢٣ ئەم فڕۆکەیە بفڕێت".
جانیکلی کە ھاوشانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەردانی بەریتانیای کردووە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو گوتی: " کە فڕۆکەی جەنگی دەستکردی تورکیا TF-X زۆر گرنگە. گوتیشی: "لە کەمترین ماوەدا گشت ھەنگاوەکان جێبەجێ دەکەین. ھیچ شتێک دوا ناکەوێت. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە لە ٢٠٢٣ ئەم فڕۆکەیە بفڕێت".
جانیکلی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پڕۆژەیە لە ئەنجامی پێویستی تورکیا ھاتووەتە ئاراوە. راشیگەیاند کە لە بواری تەکنەلۆژیا ھاوکاری لە زۆر وڵات وەرگیراوە و بەریتانیاش یەکێکە لەو وڵاتانە.
وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەیشی نەشاردەوە کە ھەر چەندە تا ئێستا روون نییە، بەڵام لەوانەیە لە بەشێکی پێویستییەکانی ئەم پڕۆەژەیە ھاوکاری لە بەریتانیا وەربگیرێت.